پێک هێنانی سێ گۆشەی تورکیا- ئیسرائیل- هەرێمی کوردستان بە پشتیوانی ئەمریکا

محەمەد عەلی گولەر ڕۆژنامەوانی تورک لە وتارێکدا رایگەیاندووە ئەمریکا لە پشتی دانوستانەکانی تورکیا- ئیسرائیل و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە وزە دایە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد عەلی گولەر رۆژنامەوانی رۆژنامەی جمهووریەت بابەتێکی لەسەر دانوستانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان بڵاو کردۆتەوە و تێیدا نووسیویە: ئەمریکا بە شێوەی راستەوخۆ لەم دانوستانانە پشتیوانی دەکات.

گولەر لە وتارەکەیدا وێڕای ئاماژە بە زیادبوونەوەی دانوستان و دیدارەکانی نێوان بەرپرسانی تورکیا و هەرێمی کوردستان، تەوەری ئەم دانوستانانە، بابەتی وزە ناو دەبات.

لە بەشێک لەم وتارەدا نووسراوە حکوومەتی تورکیا قەیرانی ئۆکراینی کردۆتە دەرفەتێک بۆ خۆی و رێگای گواستنەوەی گازی عێراق بۆ ئەورووپای گرتۆتە دەست و هەروەها لەم بابەتە وەکوو ئامرازێک بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی خۆی و ئیسرائیل کەڵکی وەرگرتووە.

جگە لە دیداری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار و هاکان فیدان و هەموو ئەندامانی سەرەکی کابینە لە گەڵ نەچیروان بارزانی، خلووسی ئاکاریش لە گەڵ نەچیروان بارزانی و مەسروور بارزانی دیداری کردبوو.

گولر لەم وتارەدا رایگەیاندووە بە پێی راگەیندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق بەڵگەهایەک هەیە کە نیشان ئەدات وەجبەی نەوتی ونبووی عێراق لە لایەن پارتییەوە و لە رێگای تورکیاوە رادەستی پاڵاوتەخانەی ئیسرائیل کراوە.

گولەر لە کۆتاییشدا دەڵێت: هاوکاری نوێی سێ گۆشەی تورکیە- ئیسرائیل- هەرێم کاریگەری نەرێنی لە سەر سیاسەتی دەرەوەی تورکیا دادەنێت.

News Code 41635

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha