پێوەندیی سەرمایەدانەری ڕووسیا لەگەڵ تورکیا دەسپێدەکاتەوە

وەزیری گەشەی ئابووریی رووسیا وتی: پێوەندیی بازرگانی و سەرمایەدانەریی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا دەستپێدەکاتەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تاس، " ئەلکسی یوولیاکۆف " وەزیری ئابووری رووسیا رایگه‌یاند که‌ پێوەندیی بازرگانی و سەرمایەدانەریی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا دووباره‌ گه‌شه‌ ده‌سێنێ.

ناوبراو هەروەها پێش بینیی کرد گەمارۆکانی سەر رووسیا لە لایەن ئەورووپاوە لابدرێت و وتی پێوەندیمان لەگەڵ ئەورووپا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت.

ئاڵۆزی لە نێوان تورکیا و رووسیا کە پاش لەناوبردنی شەڕکەری رووسی لە لایەن تورکیاوە دەسیپێکردبوو، پاش داوای لێبوردنی حەوتەی رابردووی ئەردۆغان لە کرێملین، کاڵ بووه‌ته‌وه.

News Code 4163

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =