هێزە چەکدارەکانی ئێران ناهێڵن رژیمی زایۆنی ئاسایشی هەبێت

سەرۆک کۆمار بە زایۆنیستەکانی وت: بچووکترین جموجۆڵی ئێوە لە هێزە چەکدارەکانی ئێمە ناشاردرێتەوە و گەر جووڵانەوەیەک دژی ئێران لە لایەن ئێوەوە روو بدات، ناوەندی رژیمی زایۆنی دەبێتە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێمە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم رەییسی لە ڕێوڕەسمی رژەی رۆژی ئەرتەشدا وێرای ئاماژە بە دەستکەوتەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، وتی: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی توانای زۆریان هەیە و پڕبایەخترینیان ئەوەیە هێزی پاک، خواخوازی هەیە کە ئامادەیی بەرەنگاری لە گەڵ هەموو دوژمنانیان هەیە و ورەی بەرگری لە ئێران و سەرمایەکانی ئەم وڵاتەیان هەیە.

ئەو وتیشی: ئەرتەش زۆر باش لە دەرفەتی گەمارۆکان بۆ بەهێزکردنەوەی خۆی کەڵکی وەرگرت، ئەمڕۆ پیشەی سەربازییەکانی ئێمە لە باشترین دۆخ دایە.

سەرۆک کۆمار وێڕای ئاماژە بەوەی کە باشترین کەڵک وەرگرتن لە گەمرۆکان لە لایەن پیشە سەربازییەکانەوە رووی داوە، داکۆکی کرد: ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی نەک هەر لە گۆڕەپانی شەڕ لە گەڵ دوژمن، بەڵکوو لە هەموو گۆڕەپانەکان لە گەڵ خەڵک و بۆ خەڵک بووە.

ناوبراو ئاماژەی بۆ رۆڵی ئەرتەش لە دۆخی کۆرۆنا و خزمەتگوزارییەکانی ئەم هێزە بە خەڵک کرد و ڕایگەیاند: لە رووداوە جۆربەجۆرەکانی لافاو، ئاگر، نەخۆشی و ... ئەم هێزە لە پەنای خەڵکدا بوو و هیچ کات گۆڕەپانی بەجێ نەهێشتووە و ئەمەش جێ ڕێزە.

رەییسی وێڕای ئاماژە بە هێزی ئەرتەش بۆ بەرگری لە وڵات، روونی کردەوە: ئەرتەش ئەمڕۆ هێزێکی بڕواپێکراو بۆ خەڵکە و خەڵک وەکوو هێزێکی کارامە و بەتوانا پشتیان پێ دەبەستن.

ئەو داکۆکی کرد: پەیامی ئامادەیی ئەرتەش بۆ دوژمن ئەوەیە کە بزانن دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی ئێمە دەسەڵاتی بەرگرییە و بچووکترین جووڵانەوەی دوژمن لە چاو ئەم هێزانە ناشاردرێتەوە.

ناوبراو رایگەیاند: پەیامی ئێمە بۆ رژیمی زایۆنی ئەوەیە گەر بەدوای ئاسایی کردنەوەی پێوەندین، بزانن گەر جووڵانەوەیەک لە لایەن ئێوەوە روو بدات، ناوەندی رژیمی زایۆنی دەبێتە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێمە و ئاسایشتان لێ دەستێننەوە.

سەرۆک کۆمار هەروەها وتیشی: ئەمریکا رایگەیاندووە کە ئێمە لە گەمارۆ و گوشار بۆ ئێران بە توندی شکستمان هێنا ئەمە چارەنووسی هەموو ئەو کەسانەیە دژی ئێران کردەوەیەک بەڕێوە دەبەن.

ئەو داکۆکی کرد: پەیمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ ئیمام، شەهیدەکان و ڕێبەری مەزنی شۆڕش، پەیمانێکی هەمیشەیی و هەرمانە.

News Code 41615

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha