قۆشمەری ئەمریکایی ئاماژەپێکراوی ڕێبەری ئێران کێیە؟

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پێشووی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاندبوو کە ئێمە جێژنی کریسمەسی ٢٠١٩ لە تاران بەڕێوە دەبەین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری مەزنی شۆڕش ڕۆژی پێشوو لە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیدا وتی: ئەم دواییانە دەڵغەکێکی ئەمریکیی وتی جێژنی کریسمەس لە تاران بەڕێوە دەبەین.

لەم ساڵانەی دواییدا کەسایەتییەکی ئەمریکیی کە خۆشەویستی گرووپە تیرۆریستییەکان بووە و هەر کات ڕەوتێک بۆ پیلانی دژی خەڵکی ئێران کەوتۆتە ڕێ، ئەم قۆشمەرە ئەندامێکی کاریگەر بووە.

پاش هاتنی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، بەستێنی هاتنی کەسایەتییە دژە ئێرانییەکان بۆ کۆشکی سپی دابین کرا و یەکێک لە کەسایەتییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ناوی جان بۆلتۆن وەکوو بەرپرسی گرینگترین پۆستی ئاسایشی ئەمریکا دیاری کرا و لە ساڵی ٢٠١٨وەکوو راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە پەنای ترامپ بوو.

بۆلتۆن هەر لە سەرەتاوە دژی بەرجام بوو و ئەم دژایەتییە ئەوەندە بوو کە دیاریکردنی ئەو وەکوو راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەرانبەر بوو لە گەڵ چوونە دەرەوەی واشینتۆن لە بەرجام.

ئەو هەروەها لە نێو کۆمەڵی تیرۆریستەکاندا وتی: خەڵکی ئێران جێژنی ٤٠ ساڵی شۆڕش نابینن و ئێمە جێژنی کریسمەسی ٢٠١٩لە تاران بەڕێوە دەبەین.

بەڵام ئەو ساڵە بۆ بۆلتۆن باش نەبوو و لە کۆشکی سپی دەرکرا هەڵبەت دەرکردنی ئەم دیپلۆماتە پیرە ئەمریکییە، کۆتایی پێوەندی ترامپ و بۆلتەن نەبوو.

بۆلتەن پاش ئەوەی لە کۆشکی سپی چووە دەرەوە، کتێبێک بە ناوی ژووری رووداوەکانی نووسی و نهێنییەکانی ترامپی ئاشکرا کرد کە ترامپیش لە کاردانەوە بەم کارە رایگەیاند: کتێبی جان بۆلتۆنی شێت پڕاوپڕ لە درۆ و هەواڵی نادروستە. ئەو کەسێکی بێ ئاوەزە کە تەنیا بەدوای شەڕە. هەرگیز ڕێگاچارەیەکی نەبوو و بەختەوەرانە لە دەستی ڕزگار بووین. ئەو مرۆڤێکی کاڵفامە.

کەسانێکی وەکوو بۆلتۆنی قۆشمەر، ترامپ و سەدام زۆر بوون کە ئێستا لە زبڵدانی مێژوودا نێژراون بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران و میلەتی ئێران هەروا لە ڕێگای پێشکەوتن و گەشەدان.

News Code 41582

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha