براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی کۆچی دوایی کرد

ئێلی ویزل، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی و چالاکی سیاسی له‌ ته‌مه‌نی ۸۷ ساڵه‌یی له‌ ئه‌مریکا کۆچی دوایی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئێلی ویزل، براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل و چالاکی سیاسی له‌ ته‌مه‌نی ۸۷ ساڵه‌یی له‌ ئه‌مریکا کۆچی دوایی کرد. ویزل هه‌روه‌ها باڵوێزی ئاشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ بوو.

کتێبی یاده‌وه‌رییه‌کانی ویزل له‌ سه‌رده‌می ژیانی خۆی له‌ که‌مپی ئاشۆیتسی ئاڵمانی نازی بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ناوبانگێکی جیهانی په‌یدا بکات.

ئێلی ویزل له‌ ساڵی ۱۹۲۸ی زاینی له‌ ڕۆمانی و له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی یه‌هوودی له‌ دایک بووه‌ و له‌ ساڵی ۱۹۴۴ بۆ که‌مپی ئاشۆویتز ڕه‌وانه‌ کرا؛ ئه‌و جێگه‌یه‌ی که‌ دایک و باوک و خۆشکه‌ی بچووکه‌کی تێیدا کوژران.

کتێبی یاده‌وه‌رییه‌کانی ویزڵ له‌ سه‌رده‌می میرمنداڵی خۆی له‌ ئاشۆویتس پێشوازییه‌کی زۆر باشی لێکرا و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی داواتر ۴۰ کتێبی دیکه‌ بنووسێت.

ئه‌و هه‌موو ژیانی خۆی بۆ به‌ ئاگاکردنه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ ته‌رخان کرد که‌ له‌ ڕژیمی نازییه‌کان ڕووی دا و وه‌ک خۆی ده‌ڵێت هه‌وڵی داوه‌ تاکوو جیهان هه‌رگیز ئه‌و کاره‌ساتانه‌ فه‌رامۆش نه‌کات.

به‌ کارهێنانی زۆری ده‌سته‌واژه‌ی هۆڵۆکاست بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ به‌رنابه‌ر به‌ ئاکار و کرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئاڵمانی نازی له‌ قه‌ڵه‌م بدرێت.

ئێلی ویزل له‌ ساڵی ۱۹۸۶ به‌ هۆی چالاکییه‌ دره‌وشاوه‌کانی بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ی ده‌مارگرژی، سه‌رکوت کردن و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی، شایه‌نی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی کرا.

News Code 4158

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =