پێوەندی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی ناشاردرێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بەداخەوە هەرێمی کوردستان تووشی کەمتەرخەمی بووە بەڵام ئێران جووڵانەوەکانی رژیمی زایۆنی دەبینێت و هاوکاری هەرێم لە گەڵ ئەم رژیمە ناشاردرێتەوە.

بە پی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران لە گەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دیداری کرد و وێڕای ئاماژە بە خاڵە هاوبەشە مێژوویی و فەرهەنگییەکانی دوو وڵات، وتی: پێوەندی ئێران و عێراق زیاتر لە پێوەندی دراوسێ بوونە و ئێمە بەدوای پتەوکردنی ئەم پێوەندییە برادەرانەین.

ئەو وێڕای ئاماژە بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی دوو وڵات، وتی: ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی تاران و بەغدا پێکەوە گرێ دراوە و دوژمن هەرگیز ناتوانێ ئەم پێوەندییە تووشی کێشە بکات.

رەییسی داکۆکی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران داکۆکی دەکاتە سەر یەکدەنگی و یەکگرتوویی هەموو ئایینەکان و پشتیوانی لێ دەکات.

سەرۆک کۆمار وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە تاران چاوەڕوانی ئەوەی هەیە وڵاتانی دراوسێ و بە تایبەت عێراق ئیزن نەدەن ئاسایشی ئەم وڵاتە تووشی کێشە بێت، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران برایەتی خۆی بە دراوسێیەکانی سەلماندووە و چاوەڕوانی ئەوەی هەیە دوژمنانیش لە سەر پیلانەکانی دوژمن وشیار بن.

ئەو رایگەیاند: بەداخەوە هەرێمی کوردستان تووشی کەمتەرخەمی بووە بەڵام ئێران جووڵانەوەکانی رژیمی زایۆنی دەبینێت و هاوکاری هەرێم لە گەڵ ئەم رژیمە ناشاردرێتەوە.

رەییسی لەم دیدارەدا داوای بەڕێوەچوونی خێرای پرۆژەی رێگای ئاسنی شەلەمچە- بەسرە و هەروەها ئاسان کردنەوەی هاتوچۆی زیارەتکارە ئێرانییەکانی کرد.

فواد حسێنیش لەم دیدارەدا وێڕای داکۆکی لە سەر پتەو کردنی پێوەندی نێوان دوو ولات، روونی کردەوە: عێراق هەرگیز نابێتە جێگایەک بۆ کردەوە دژی ئاسایشی ئێران و ئامادەی هاوکاری بەربڵاو لە گەڵ ئەم وڵاتەیە.

News Code 41579

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =