فەڕەنسا به‌ ۵ گۆڵ ئایسلەندای تێکشکاند

هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕه‌نسا له‌ درێژه‌ی یارییه‌کانی پاڵه‌وانی یۆرۆ ۲۰۱۶ توانی ئایسله‌ند بباته‌وه‌ و بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕین سه‌رکه‌وێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، شه‌وی ڕابردوو لەکۆتا یاری قۆناغی ۸ی پاڵەوانێتی یۆرۆی ۲۰۱۶ و بە ئامادەبوونی ۸۰ هەزار هاندەر لە یاریگای سان دۆنێ هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئایسلەندا رووبەڕوی یەکبوونەوە.

لە تایمی یەکەمدا هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە خولەکەکانی ۱۲ و ۲۰ و ۴۳ و ۴۵دا چوار گۆڵی یەک لە دوای یەکی لە ڕیگای جیرۆ و پۆگبا و پاێیت و گریزمانەوە تۆمار کرد و وره‌ی ئایسله‌ندییه‌کانی ڕووخاند.

لەتایمی دووەمدا و لە خولەکی ۵۶دا سیگۆردسۆن گۆڵی یەکەمی بۆ ئایسلەندا کرد، بەڵام لە خولەکی ۵۹دا ئۆلیڤی جیرۆ گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی بۆ فەڕەنسا تۆمار کرد.

بەڵام لە خولەکی ۸۴دا بیارناسۆن گۆڵی دووەمی بۆ ئایسلەندا کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ۵-۲ کۆتایی هات.

فەڕەنسا خۆی گەیاندە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین و لەو قۆناغەدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەبێتەوە و ڕۆژی پێنجشەممەش لە یاریگای مۆنبیلێە یاریی دەکەن.

News Code 4157

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =