کۆبوونەوەی وەفدێکی سیاسی ئێران لە گەڵ بارزانییەکان لە هەولێر

شاندێكى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران گه‌یشته‌ هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى پارتى‌و سه‌رۆكى هه‌رێم‌و حكومه‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاى نزیك له‌پارتى بڵاویكردۆته‌وه‌، شاندێکی ئێران لەشارى هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی‌و نێچیرڤان بارزانی‌و مەسرور بارزانی کۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌.

له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجامدراوه‌و شانده‌كه‌ى ئێرانش له‌لایه‌ن حەسەن دانایی فەڕ باڵیۆزی پێشووی ئێران لەعێراق سه‌رۆكایه‌تى كراوه‌.

هاوكات کونسوڵخانەی ئێرانیش لەهەولێر ڕاگه‌یه‌نراوێكى له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، شاندەکەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی عێراق‌و هەرێم‌و ناوچەکەشه‌وه‌ کردووە.

News Code 41556

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha