به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومریه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی یه‌کشه‌مه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌ی که‌ڕاده، له ناوه‌ندی به‌غدا و کوژران و بریندار بوونی ده‌یان شارۆمه‌ندی عێراقی بۆ ماوه‌ی ۳ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یاند.
عه‌بادی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌م ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌ی ئیدانه کرد و بۆ ماوه‌ی ۳ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یاند. ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ڕۆژی یه‌کشه‌مه له حه‌یده‌ر عه‌بادی داوای کرد به مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له قوربانییه‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی که‌ڕاده، له عێراق ماته‌مینی گشتی بگیردرێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌روه‌ها داوای کرد تاکوو ده‌ورووبه‌ری شاری به‌غدا به ته‌واوی کۆنترۆڵ بکرێت و بازگه‌کان ئیشی زیاتری له‌سه‌ر بکرێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها داوای کرد تاکوو باشترین ئامێره‌کانی دۆزینه‌وه‌ی بۆمب بۆ بازگه‌کانی به‌غدا دابین بکرێت، هه‌روه‌ها داوای کرد تاکوو شاره‌وانی و به‌رپرسانی پارێزگای به‌غدایش به‌شێک له ئه‌رکی ئاسایشی شاره‌که له ئه‌ستۆ بگرن.
هه‌روه‌ها به ده‌یان که‌س له که‌ڕاده داوایان کرد که پارێزگار و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا ده‌بێت هه‌رچی زووتره ده‌ست له کار بکێشنه‌وه.
شایانی باسه که ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمب ڕێژکراو له ناوچه‌ی که‌ڕاده له ناوه‌ندی شاری به‌غدا بووه هۆی کوژران و بڕیندار بوونی سه‌دان که‌س.
مێدیا عه‌ره‌ب زمانه‌کان له به‌رز بوونه‌وه‌ی قوربانییه‌کانی که‌ڕاده‌ی عێراق بۆ ۱۶۷ کوژراو و ۲۰۰ بریندار هه‌واڵی دا. گرووپی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م کاره‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
بۆچوونی ئێوە