ئەمریکا دانوستانەکانی ڤیەنا بە بن بەست دەگەینێت

رۆژنامەی ئینگلیزی زمانی تاران تایمز دەنووسێت لە حاڵێکدا ئێران لە قۆناغی بڕیاردان تێپەڕیوە، ئەمریکا هێشتا بڕیاردانەکەی دەخاتە دواوە و پێداگری دەکاتە سەر داخوازییە نایاساییەکانی خۆی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تاران تایمز راپۆرتی ئەمڕۆی خۆی بۆ کاریگەریی وەدواخستنی بڕیاردانی ئەمریکا لە سەر دانوستانەکانی ڤیەنا تەرخان کردووە و نووسیویە: حەوتەی پێشوو یەکەمین ساڵوەگەڕی دەستپێکی دانوستانەکانی ئێران و دەسەڵاتە جیهانییەکان پاش چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام بوو و ئەمە لەحاڵێک دایە سەرەڕای تێپەڕ بوونی کاتی زۆر، وتووێژەکان نەگەیشتۆتە ئەنجام.

تاران تایمز لەم بارەوە نووسیویە: هۆکاری بە ئەنجام نەگەیشتنی وتووێژەکان، گومانی ئەمریکا بۆ بڕیاردانێکی جیدییە و پێداگری دەکاتە سەر داخوازییە نایاساییەکانی خۆی.

حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لەم بارەوە وتوویە: سەرەڕای ئەوەی کە لە سەر زۆر خاڵ ڕێککەوتووین، لایەنی ئەمریکیی هەندێ داخوازی زێدەخوازانەی هەیە کە دژی رێککەوتنی سەرەکییە.

ئەو پێشتریش رایگەیاندبوو ئێران هیچ بەرژەوەندییەکی لە دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئێران نییە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا ئامادەیی پێویستی بۆ بڕیاردان لەسەر ئێران نییە.

News Code 41548

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha