ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له‌ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی  ئه‌مریکا له‌ جه‌ده‌

خۆکوژێک به‌ر له‌وه‌ی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی له‌ به‌رده‌م بینای باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ جه‌ده‌ ئه‌نجام بدات،خۆی ته‌قانده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، شه‌وی ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له‌ به‌رده‌م بینای کۆنسولگه‌ری ئه‌مریکا له‌ شاری جه‌ده‌ی عه‌ره‌بستان بیستراوه‌. به‌ پێی هه‌واڵه‌کان که‌سێکی خۆکوژ دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ته‌قه‌یان لێکردووه‌، خۆی ته‌قانده‌وه‌ و ناوچه‌که‌ی هه‌ژاند.

ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ به‌ر به‌یانی ڕۆژی چواره‌می جولای ڕووی داوه‌ که‌ ده‌بێته‌ ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریکا و فه‌رمانبه‌رانی باڵوێزخانه‌که‌ی ئه‌مریکا سه‌رقاڵی یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌ بوون.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی عه‌کاز نووسی ئه‌و که‌سه‌ خۆکوژه‌ ویستوویه‌تی بچێته‌ مزگه‌وتێک له‌ نزیک باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ جه‌ده‌ی عه‌ره‌بستان.

به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ی وه‌ک تویتر ڕایانگه‌یاند که‌ که‌سه‌ خۆکوژه‌که‌ هه‌وڵی داوه‌ تاکوو خۆی به‌ بینای باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بته‌قێنێته‌وه‌ که‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ته‌قه‌یان لێکردووه‌.

هێشتا ئاماری فه‌رمی له‌ قوربانییه‌کانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ نافه‌رمییه‌کان له‌ بریندار بوونی لانی که‌م دوو هێزی پۆلیسی سعوودیه‌ هه‌واڵیان داوه‌.

News Code 4154

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =