لێپێچینه‌وه‌ی پۆلیسی ئەمریکا لە  هیلاری کلینتۆن

پۆلیسی فێدراڵی ئەمریکا لە درێژەی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیەی ئیمەیلی " هیلاری کلینتۆن "، ئەمڕۆ ناوبراوی ڕووبه‌ڕووی لیپێچینه‌وه‌ کرده‌وه‌.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە یۆرۆنیووز، پۆلیسی فێدراڵی ئەمریکا لە هیڵاری کلینتۆن، وەزیزی کاروباری دەرەوەی پێش و بەربژێری ئێستای سەرۆک کۆماریی ۲۰۱٦ ی ئەم وڵاته، لە پێوەندی لەگەڵ تۆمەتی کەڵک وەرگرتن لە ئیمەیلی تاکەکه‌سی بۆ پێوەندیە شاردراوەکان خستەژێر لێبرسینەوەوە.
" کلینتۆن" کە ئێستا پاڵێوراوی هەڵکەوتەی حیزبی دێمۆکرات لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە، تۆمەتی گواستنەوەی زانیارییە رێک کراوەکان لە گەڵ هاودەستەکانی لە رێگای ئیمەیلی تاکەییەوە رەت دەکاتەوە.
 ناوبراو وتوویەتی کە ناونیشانی ئیمەیلی تاکەکه‌سی کە لە ژێر چاوەدێریی " ئێف بی ئای " دا بووە، بەبۆنەی بەدەستەوەبوونی هاسان لە رێگای مۆبایلەوە  " بێلک بێری  " ی خۆی دروست کردووە تا ناچار بە که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ چەند مۆبایل یا کۆمپیۆتەر نەبێ.
وتەبێژی کاروباری هەڵبژاردنی " هیلاری کلینتۆن " ئامادەبوونی ناوبراو لە دانیشتنی پرسیار و وەڵام لەگەڵ لێپرسەرانی " ئێف بی ئای "  ی به‌ خۆخوازانە راگەیاندووه‌.

News Code 4153

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =