بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عائید هیلالی وتی: مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵ دەدات حکومەتی هەرێم ڕازی بکات تا پاڵپشتییە پێویستەکان بۆ دووبارە بەسەرۆک وەزیر بوونەوەی عێراق وەدەست بهێنێت.
هیلالی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کازمی زۆر پاڵی بە پارت کوردییەکان وەکوو ئەکتەری زۆر بەهێز لە ئاستی سیاسی عێراقەوە ناوە، زیادی کرد: ئەو بابەتە مەترسییەکی گەورەیە و لە زیانی پارێزگا باشووری و ناوەندییەکان دەبێت کە زۆر لە حکومەتی کازمی و سیاسەتەکانی خەساریان بەر کەوتووە.
ناوبراو داوای لە پارتە سیاسی و نەتەوەییە شیعەکان کرد تا ئەو بابەتە شوێنگیری بکەن و لە هەمبەر کردەوەکانی حکومەتی کازمی دژی پارێزگا باشوورییەکان بۆ وەرگرتنی دەنگی هەرێمی کوردستان بوەستنەوە، چونکوو کازمی بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆی لەگەڵ خەڵکی عێراق هاوکاری دەکات.
بۆچوونی ئێوە