ئەو مایکەی ڕۆناڵدۆ فڕێ دا بۆ مەبەستی خێرخوازی دەفرۆشرێت

ماکرۆفۆنێک کە هێرشبەری هەڵبژاردەی نەتەوەیی پورتوگال خستیە نێو زەریاچەوە لە لایەن دوو مەلەوانەوە دۆزرایەوە و بە مەبەستی خێرخوازییەوە دەفرۆشرێ.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  "کریستیانۆ رۆناڵدۆ " پێش لە یاری نێوان هەڵبژاردەکانی پورتوگال ـ هەنگاریا لە قۆناغی گرووپیی یۆرۆ ۲۰۱٦ و لە وەڵامی هەواڵنێری کەناڵی CMTV ی پورتوگال، مایکەکەی فڕێ دایە نێو زەریاچەیەکەوە کە لە بەردەمیدا بوو.

ئەو کەناڵە دوو مەلەوانی ناردە نێو زەریاچەکەوە و ئەوانیش توانیان مایکەکە بدۆزنەوە و ئێستاش بڕیارە بنردرێتە مەزادەوە تا پارەکەی لە رێگای خێرخوازدا خەرج بکرێت.

کەناڵی CMTV پارەی وەدەسهاتوو لە فرۆشی ئەم مایکە، بۆ منداڵە کەم ئەندامە پورتگالییەکان خەرج دەکات.

News Code 4151

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =