AP ١٤٠١ خاکەلێوە ١٩ ٠٨:٤٨

بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەی خەو؛

لێکۆڵەرە ئێرانییەکان مۆدێلێکان بۆ قۆناغە جۆربەجۆرەکانی خەو چێ کرد

لێکۆڵەرە ئێرانییەکان مۆدێلێکان بۆ قۆناغە جۆربەجۆرەکانی خەو چێ کرد

لێکۆڵەرە ئێرانییەکان لە چێ کردنی مۆدێلێک لە قۆناغە جۆربەجۆرەکانی خەو سەرکەوتن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود عەلی پوور دەرچووی زانکۆی پیشەیی ئەمیرکەبیر و بەرپرسی گەڵاڵەکە، وتی: نەبوونی مۆدێلێکی تەواو لە قۆناغەکانی خەون و کردەوەکانی مێشک هاندەری بەڕێوەبردنی ئەم پرۆژە گرینگە بوو.

ئەو وتیشی: ئەمە یەکەمین و تەنیا مۆدێلی تەواوی کردەوەی مێشک لە هەموو قۆناغەکانی خەونە کە بە کەڵک وەرگرتن لە تاقە کەناڵی EEG بە ئاکام گەیشتووە.

ئەو روونی کردەوە: ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەم پرۆژە، لێکۆڵینەوەیەکی گەورەترە کە بەدوای پێش بینی کردنی ئاکارەکانی مێشک لە کاتی کێشەی خەون دایە کە لە ئاکامدا ڕێکار بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانە پێشنیار دەکات.

دوکتۆر هاشم گوڵپایگانی ئەندامی لیژنەی زانستی زانکۆی پیشەیی ئەمیرکەبیر ماموستای ئەم پرۆژەیە بووە.

News ID 41503

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha