ئەگەری دووپات بوونەوەی رووداوەکەی ئەستەنبۆڵ لە ئەڵمانیا هەیە

سەرۆکی رێکخراوی زانیارییە شاردراوەکانی ئەڵمانیا لە ئەگەری دووپات بوونەوەی رووداوی ئەستەنبۆڵ لە ئەڵمانیا هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، " هانس گێئۆرک ماسێن " سەرۆکی رێکخراوی زانیارییە شاردراوەکانی ئەڵمانیا لە وتوێژ لەگەڵ رۆژنامەی " فرانکفۆرتێر ئالگماینە " ئەگەری دووپات بوونەوەی رووداوی ئەستەنبۆڵ لە ئاڵمانیای بە دوور ئەزانی.

ناوبراو بە ئاماژە بە رووداوەکانی ئەم دواییانەی تورکیا و عێراق وتی: داعش لە ئەنجامدانی هێرشە تێرۆریستییەکان دەست هەڵناگرێ و بۆ لاوازکردنەوەی ئەورووپا دەست دەداتە هەر کارێک.

لە رووداوی بۆمبدانەری خۆکوژی رۆژی سێشەممەی حەوتەی رابردوو لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبۆڵ ٤٤ کەس گیانی خۆیانیان لەدەست دا.

وڵاتە ئەورووپیەکان پاش ئەم رووداوە خوازیاری توندکردنەوەی هەڵوێستە ئەمنییەکانی وڵاتەکان بوونە و ئەم کارەیان پێداویستی بۆ بەرگری لە روودانی رووداوە هاوشێوەکان زانی.

News Code 4150

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =