بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکردایەتییەکی یەکێتی هۆشداریی بهپارتى دهداتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی بەمشێوەیە سزای خەڵک بدات لەگەڵ بەغدا ڕێکدەکەوین، ده‌شڵێت:"هیچ عه‌یبى تێدانییه بۆ مهسڵهحهتى میله‌ته‌كه‌ى خۆمان سواڵ ده‌كه‌ین‌و سازشدهكهینو له‌گه‌ڵ عێراق‌و ده‌وڵه‌تانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش ڕێكده‌كه‌وین".
بێستون سابوراوایی ئه‌ندامى سەرکردایەتی یەکێتی به‌میدیاى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند، "ئه‌و ناوچانه‌ى یه‌كێتى تێیاندا باڵا ده‌سته، له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه غه‌درى لێدهكرێتو پارتی بەئەنقەست کێشە بۆ سلێمانی دروستدەکات".
هۆشداریشدهداتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر براكانى خۆمان له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵمان ڕێكنه‌كه‌ون، ئه‌وا ده‌چینه له‌گه‌ڵ برا عه‌ره‌به‌كانمان له‌به‌غدا داده‌نیشین، هیچ عه‌یبى تێدانییه بۆ مهسڵهحهتى میله‌ته‌كه‌ى خۆمان سواڵ ده‌كه‌ین، سازشدهكهین، ئه‌وه‌ى پێویست بكات بۆ ئه‌م میلله‌ته‌و ژیانى ئه‌وانی پێ باش ببێته‌وه‌و هه‌ست بهپارێزگاریكردن لهكهرامهتى بكات، ئێمه ده‌كه‌ین".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه ڕێكه‌وتنمان بۆ خۆشگوزه‌رانى میلله‌ته‌كه‌مان پێویست بهدهوڵهتى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش بكات، ئه‌مه‌ش ناچاریه بۆ خزمه‌تى میلله‌ته‌كه‌مان، چونكه نامانه‌وێت نه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ چیتر باوك‌و باپیریان له‌ڕیزى وه‌رگرتنى موچه‌ى خانه‌نشینیدا گیان له‌ده‌ستبده‌ن".
له‌كۆتاییشدا ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند، "جه‌ماوه‌ى خۆشه‌ویستى خه‌ڵكى كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه چیتر ئه‌م بێڕێزیه قبوڵناكه‌ین‌و ڕاچڵهكین دروستده‌كه‌ین".
بۆچوونی ئێوە