بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان وتی: تا ئێستا دوو هەزار ئاسەواری مێژوویی لە کوردستان ناسراوە کە ٩٥٠ ئاسەواریان تۆماری نەتەوەیی کراوە.
ئەو وتیشی: شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان هەموو ساڵێک زۆرترین رێژەی سەردانی گەشتیاران بۆ خۆیان تەرخان دەکەن. لە سەرەتای نەورۆزەوە تاکوو ١٠ی خاکەلێوە ٥٥ هەزار و ٦٠١ گەشتیار سەردانی شوێنە مێژوویی و فەرهەنگییەکانی کوردستانیان کردووە.
گەوێڵیان روونی کردەوە: یانەی کوردی سنە لە نێوان ئەم ئاسەوارانەدا پلەی یەکەمی راکێشانی گەشتیاری بووە و ١٩ هەزار و ٢٥٢ کەس لەم ماوەیەدا سەردانی ئەم شوێنەیان کردووە.
بۆچوونی ئێوە