AP ١٤٠١ خاکەلێوە ١٤ ٢٣:١٥

رەییسی لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ بەرهەم ساڵح:

تاران پشتیوانی لە یەکگرتوویی، سەربەخۆیی و ئاسایشی عێراق دەکات

تاران پشتیوانی لە یەکگرتوویی، سەربەخۆیی و ئاسایشی عێراق دەکات

سەرۆک کۆماری ئێران داکۆکی کردە سەر پشتیوانی تاران لە یەکگرتوویی، سەربەخۆیی و ئاسایشی عێراق.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەییسی لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق وێڕای پیرۆزبایی مانگی رەمەزان و داکۆکی لە سەر پشتیوانی تاران لە یەکگرتوویی، سەربەخۆیی و ئاسایشی عێراق، وتی: بچووکترین نائارامی لە عێراق زیانی ناوچەی تێدایە بۆیە پێشوازی لە سەقامگرتنی دەوڵەتێکی بەهێز لە عێراق دەکەین.

ئەو وێڕای داکۆکی لە سەر پێوەندی برایانەی تاران و بەغدا، وتی: هەنگاوی باش بۆ گەشەی پێەندی دوو لایەن هەڵگیراوە و هاوکاری دوو لایەنە خواستی جیدی ئێمەیە.

سەرۆک کۆمار ڕاشیگەیاند: تێپەڕ بوونی کات سەلماندی کە ئەمریکا نابێتە دڵسۆزیکی باش بۆ وڵاتانی ناوچە و ئەمڕۆ بۆ هەمووان دەرکەوتووە کە بیانییەکان تەنیا بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیانن.

لەم وتووێژەدا بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق وتی: سەقامگرتنی ئاسایش لە ناوچە زۆر گرینگە و لەم بوارەدا هیوامان بە ڕۆڵی چالاکی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە.

ئەو وتیشی: تاران و بەغدا لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا خاڵی هاوبەشی زۆریان هەیە و بە گەشەی هاوکارییەکان دەتوانن هەنگاوی باش بۆ دابین کردنی بەرژەوەندی خەڵک و میلەتەکانی ناوچە هەڵبگرن.

بەرهەم ساڵح وتیشی: ڕێگا چارەی قەیرانەکانی ناوچە لە دەستی وڵاتانی ناوچە دایە و دەستێوەردانی بیانییەکان شتێک چارەسەر ناکات.

News ID 41460

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha