بنکەکانی مووساد ئەبێ لە هەولێر کۆ بکرێنەوە/هەرێمی کوردستان وەڵامدەر بێت

ماڵپەڕێکی عەرەب زمان بە بڵاو کردنەوەی دەقێک وێڕای ڕەخنە لە بوونی بنکە سیخوڕییەکانی ئیسرائیل لە شاری هەولێر، لەسەر پێویستی وەڵامدانەوەی بەرپرسانی هەرێم لە ئەو بارەوە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی عەرەب زامنی ئەلخنداق بە بڵاو کردنەوەی دەقێک وێڕای رەخنە لە بوونی بنکە سیخوڕییەکانی ئیسرائیل لە شاری هەولیر، لەسەر پێویستیی وەڵامدانەوەی بەرپرسانی هەرێم لە ئەو بارەوە جەختی کرد. لە ئەو دەقەدا هاتووە:

ئێستاکە زیاتر لە 3 هەفتە لە هێرشی مووشەکی سپای پاسداران بۆ سەر بنکە سیخوڕییەکانی ئیسرائیل لە هەولێر تێپەڕ دەبێت و سەرەڕای ئەوە، بەرپرسانی هەرێم هێشتاکەش ئامادەی وەڵامدانەوە سەبارتە بە بوونی ئسیرائیلییەکان لە هەولێر نین. لە حاڵێکدا کە چاوەڕوانی دەکرا بەرپرسانی هەرێم لە سەبارەت بە چالاکییەکانی ئیسرائیل لە هەولیر شرۆڤەیەک بدەن، بەڵام ئەوان رێگایەکی تریان گرتە پێش.

لە هەمان پێوەندیدا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ئەوپەڕی سەرسووڕماندا بەیاننامەیەکی دەرکرد و تێێدا پاگەندەی کرد کە لە هێرشی سپای پاسداران، ناوچە نیشتەجێیەکان کراونەتە ئامانج. دوای ئەوەش مەسروور بارزانی بە ڕەخنە لە هێرش بۆ سەر بنکەی مووساد، داوای شوێنگیری کردنی پرسەکە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی کرد.

خاڵی جێی سەرەنج سەبارەت بە هێرشەکە بۆ سەر بنکەی مووساد ئەوەیە کە هەندێک کەسایەتی سیاسی فەرمی وەکوو خەمیس خنجەر، محەمەد حەلبووسی و موقتەدا سەدریش هەڵوێستیان نواند؛ بەڵام نە ئەو هەڵوێستەی کە گەلی عێراق دەیانەوێت. ڕاستی ئەوەیە کە سەرەڕای هەوڵەکان بۆ شاردنەوەی چالاکییەکانی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان و نواندنی هەڵوێست لە بەرانبەر ئەو هێرشە بۆ سەر بنکەی مووساد، ڕۆژنامەی فەڕەنسی لوفیگارۆ بە بڵاو کردنەوەی دەقێک چالاکییەکانی مووساد لە هەولێری پشت ڕاست کردووەتەوە.

لە هەمان پێوەندیدا لە جوونی ساڵی 2012 بوو کە ڕۆژنامەی لوفیگارو دەقێکی نووسی و تێیدا هێنای: ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتی مووساد لە چالاکی لە هەرێمی کوردستان وەرگرتنی هێز و سیخوڕییە. دەقی ڕۆژنامەکە تەنانەت لە ڕۆژنامەی ئیسرائیلی جروزالم پۆستیش بڵاو کرایەوە و هەمان بابەتیش نیشانی دەدات کە ڕەخنەگران لە هێرشی مووشەکی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەی مووساد، بەدوای پشت گوێ خستنی ڕاستییەکانن.

هەف

News Code 41455

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha