چوار چێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکانی عێراق کێشەکان چارەسەر دەکات

چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى لایه‌نه ‌شیعیه‌كان له‌عێراق تێڕوانینى خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق و ده‌ربازبوون له‌ چه‌قبه‌ستوویی له‌ چوارخاڵدا ده‌خه‌نه‌ڕوو.

چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان داواى دیالۆگى جدى و هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیاریه‌تى له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن و به‌ چوار خاڵ مه‌رجه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن:-

١ -لایه‌نه‌كان پابەندی مەرجە دەستوورییەکانبن و فراکسیۆنی زۆرینە لە هەردوولا بەمەبەستی گەرەنتی کردن و تەواوکردنی بەرکەوتەی نیشتیمانی بۆ مافی پێکهاتەکان بۆ سێ سەرۆکایەتییەکە، لە چوارچێوەی دیدێکی یەکگرتوودا کە چوارچێوە و هاوپەیمانەکانی و کوتلەی سەدر و هاوپەیمانەکانی تێیدا به‌شداربن.

٢ - دوای راگەیاندنی فراکسیۆنی زۆرینە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران بەپێی مەرج و پێوەرە پێویستەکانی وه‌ك لێهاتوویی و ده‌ستپاكى و و سەربەخۆیی لە رێگەی لیژنەیەکی هاوبەشی چوارچێوەی هەماهەنگی و فراکسیۆنی سەدرەوە لەسەری رێکبکەون.

٣ - رێککەوتن لەسەر بەرنامەی حکومەت لەماوەیەکی دیاریکراودا و بە کۆدەنگی و به‌شدارى ئه‌و فراكسیۆنانه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌شدارو پابه‌ندبن به‌به‌رنامه‌كه‌وه‌.

٤ - ئۆپۆزسیۆن لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا چاودێری حکومەت بکات و لێپرسینه‌وه‌ى لێبكات لەهەڵەکان.

لە کۆتایی راگەیەنراوکەدا چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى داواده‌كات هه‌موان له‌پێناو ووڵاتدا داواكاریه‌كانیان له‌به‌رچاو بگرن.

News Code 41450

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha