ئیسرائیل لە هیچ کوێ ئاسایشی نییە و تامی شکستی چێشت

حزبوڵڵای لوبنان بە وتنی ئەوەی کە ئۆپراسیۆنی بنی براک کە زللەیەکی قایم لە پێکهاتەی ئیسرائیل دێتە ئەژمار، نیشانی دا ئەو ڕژێمە لە هیچ کوێ ئاسایشی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئۆپراسیۆنی خۆکوژی بنی براک لە ڕۆژهەڵاتی تێلاڤیڤ کە بووە هۆی کوژرانی پێنج زایۆنی، پیرۆزبایی کرد.

حزبوڵڵا لە بەیاننامەکەی خۆیدا سڵاوی لە گەلی فەلەستین و قارەمانەکەی کە بە ئۆپراسیۆنی بنی براک زللەیەکی قایمی لە دوژمنی ئیسرائیلی دا و تامی شکستی پێیان چێشت، کرد و جەختی کرد: ئەو ئۆپراسیۆنە لە نزیکی تێلاڤیڤ نیشانی دا هیچ شوێنێک بۆ شارۆچکەنشینان و سەربازانی ئیسرائیلی لە هیچ جێگایەک لە خاکی پاکی فەلەستین ئەمن نییە.

حزبوڵڵا لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا جەختی کرد: ئۆپراسیۆنی بنی براک نیشنی دا هەموو دیدارە خائینانە و کۆبوونەوە سازشکارانەکان ناتوانی ئاسایش بۆ دوژمن بهێنێت و لە بڕیاری گەلی فەلەستین و ئەو هەموو ئازادە لە جیهاندا بۆ درێژەی بەرخۆدان تا لەناو بردنی ئیسرائیل هیچ گۆڕانێک دروست ناکات.

News Code 41431

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha