ئەڵمانیا بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکستی بە ئیتالیا هێنا

هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ ئه‌نجامی ۵ به‌رانبه‌ر ۶ به‌ لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ توانی شکست به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا بێنێ و خۆی بگه‌ینێته‌ قۆناغی داهاتووی یۆرۆ ۲۰۱۶.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، لە یارییەکانی پاڵەوانێتی یۆرۆ ۲۰۱۶ لە قۆناغی ۸دا و لە یاری کلاسیکۆی ئەورووپا هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئیتالیا لە یاریگای بۆردۆ رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لەتایمی یەکەمی یارییەکەدا هیچ کام له‌ دوو هه‌ڵبژارده‌که‌ نەیانتوانی بگەنە گۆڵی یەکتر و ئەو تایبە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا و لە خولەکی ۶۵دا مەسعود ئۆزێل گۆڵی یەکەمی بۆ ئەڵمانیا کرد، و تاکوو لە خولەکی ۷۸دا لیۆناردۆ بۆنۆچی بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ئازۆری کرد.

بەلێدانی یەکلاکەرەوە ئەڵمانیا بە ئەنجامی ۶-۵ لە ئیتالیای بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتی یۆرۆی ۲۰۱۶ و لەو قۆناغەدا چاوەڕوانی براوەی یاریی نێوان فەڕەنسا و ئایسلەندا دەکاتەوە.

News Code 4143

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =