بەلەمه‌وانی کوردستانی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران کرا

شاهۆ ناسری، کانوو سواری کوردستانی لە لایەن لیژنەی ته‌کنیکی فیدراسیۆنی بەلەمەوانیەوە بۆ هەشتەمین قۆناغی ئوردووی ئاماده‌کاری هه‌ڵبژارده‌ی نەتەوەیی ئاوه‌ ئارامه‌کان له‌ به‌شی پیاوان بانگهێشت کرا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەشتەمین قۆناغی ئوردووی ئامادەکاریی هه‌ڵبژارده‌ی نەتەوەیی ئاوه‌ ئارامه‌کان به‌شی پیاوانی گەورەساڵی وڵات لە شەممە ۱۲ ی پووشپەڕەوە لە زەریاچەی ئازادی دەستیپێکرد.

لیژنەی ته‌کنیکی فیدراسیۆن دوازدە بەلەمەوان لە بەشی کایاک و هەشت بەلەمەوان لە بەشی کانووی بۆ ئەم قۆناغەی ئوردووی ئامادەکاریی هه‌ڵبژارده‌ی نەتەوەیی ئاوه‌ ئارامه‌کانی گەورەساڵی وڵات بانگهێشت کرد کە  شاهۆ ناسری بەلەمەوانی بەناوبانگی کوردستانی لە بەشی کانوویش لە لایەن لیژنەی ته‌کنیکیه‌وه‌ بۆ ئەم قۆناغەی ئوردووی هه‌ڵبژارده‌ی نەتەوەیی بانگهێشت کراوە.

شاهۆ ناسری میدالیای زێوی یارییەکانی گوانگجۆی چین و بەشداری لە یاریەکانی ئاسیایی ئینچۆنی کۆریای باشووری لە کارنامەی وەرزشیی خۆیدا هەیە.

چوارەمین قۆناغی ئوردووی ئامادەکاریی هه‌ڵبژارده‌ی نەتەوەیی ئاوه‌ ئارامه‌کانی پیاوان لە دوازدەیەمی پووشپەڕەوە لە زەریاچەی ئازادی دەستیپێکرد و تا سەرەتاکانی مانگی گەڵاوێژ درێژەی دەبێ.

News Code 4142

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =