هەڵوێستی تورکیا لە ئاست سووریا نەگۆڕدراوە

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند کە سیاسەتی وڵاتەکه‌ی لە ئاستی سووریا نەگۆڕدراوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵده‌ریی النشرە، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وته‌دانێکیدا لە رێوڕەسمی به‌ربانگ کردنه‌وه‌ لە شارستانی " کیلیس " هه‌ڵکه‌وتوو لە نزدیکی سنوورەکانی سووریا لە باشووری تورکیا، ئاشکرای کرد کە هەڵوێستی ئەنقەرە لە ئاستی سووریا لە درێژەی ٦ ساڵی رابردوودا نەگۆڕاوە.

ئەردۆغان کە لە پاڵپشتی تێرۆریستەکان لە سووریا دەورێکی گرینگ دەگێڕێ، رایگەیاند: سەبارەت بە سووریا ئەوەی کە لە ٦ ساڵی رابردوودا ئەمانەویست ئەمڕۆژیش هەر ئەمانەوێ.

ناوبراو هەروەها هەواڵی لە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دا، بۆ ئاسانکردنەوەی ئاراستەکردنی مافی شارۆمه‌ندی تورکیا بە ئاوارە سوورییەکان.

لە لایه‌کی ترەوە سەرۆک کۆماری تورکیا لە دەسبەسەرکردنی ۲۰ ئەندامی سەربەداعش کە زۆربەیان بە رەگەز بیانین، لە درێژەی هێرشە خۆکوژییەکانی چەند رۆژ له‌مه‌وپێش لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ئاتاتورک لە شاری ئەسته‌مبۆڵ هەواڵی دا.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ کە سێ هێرشی خۆکوژی رۆژی سێشەمەی رابردوو لە فڕۆکەخانەی ئاتاتورکی ئەستەمبۆڵ رووی دا کە لە ئاکامدا زیاتر لە ٤۰ کەس کوژران و دەیان کەس بریندار بوون.

چاوەدێران هاتنه‌ ئارای رووداوە تێرۆریستییەکان  لە تورکیا به‌ دەرەنجامی سیاسەتەکانی ئەردۆغان لە ناوچەکەدا و بەتایبەتی لە سووریا دەزانن.

News Code 4141

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =