وەرگێڕانی خۆمەشی فەیسبووک رێکخرا

بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبووک ده‌توانن کەڵک لە وەرگێڕانی خۆمەشی پەیامەکان بۆ سەر زمانگەلی دڵخوازیان وه‌رگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فەیسبووک لە هەنگاوێکی بێ وێنەدا ئەم دەرەتانی داوەتە بەکارهێنەرانی تا لەمەوبەدوا و بە پێی رێکخستنی تایبەتی کە لە پەڕەی خۆیان ئەنجامی دەدەن لە نموونەی وەرگێڕدراوی پەیامەکان سوود وەرگرن.

ئەم داهێنانە بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەسەی وەرگێڕان پێشکەشکراوە کە پەیامە جیاوازەکان وەردەگێڕێتەوە بۆ سەر زمانە جۆراوجۆرەکان.

فەیسبووک بە ئاگادری لەم راستیە کە زیاتر لە ۱.٥ میلیارد لە بەکارهێنەرەکانی لە سەرتاسەری جیهان بە زمانێک جیا لە ئینگلیزی دەئاخوێن، بڕیاری داوە لە کە ئەم توانا نوێیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەرە پێبدات.

خاڵی سەیر لەوەدایە کە فەیسبووک جگە لە رێکخستنێ کە بەکارهێنەر لەسەر پەڕەی تایبەتیی خۆی ئەنجامی داوە،سەرەنج دەداتە زمانێک کە ئەو بە شێوەی بەردەوام لە پۆستەکانیدا کەڵکی لێوەردەگرێ تا بە پێی ئەوە، زمانی لەبەرچاوگیراوی، وەکوو زمانی وەرگێڕان هەڵبژێرێ.

News Code 4139

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =