کوژرانی ۲ فەرماندەی باڵای داعش لە عێراق

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ( پێنتاگۆن) بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کوژرانی دوو فەرماندەی باڵای داعشی لە عێراق پشتڕاست کردەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆیتێرز، بە گوێرەی بەیاننامەکە " بەسیم موحەممەد ئەحمەد سوڵتان باجاری "جێگری وەزیری شەڕی داعش و لە کەسە کاریگەرەکان لە گرتنی شاری مووسڵی عێراق، لە هێرش بۆ سەر ناوچە بندەستەکانی ئەم گرووپە کوژرا.

جگە لەمەش، " حەسیم تالب حەمدانی " لە فەرماندە باڵاکانی داعش لە شاری مووسڵ لە هێرش بۆ سەر ناوچەکانی ئەم گرووپە کوژرا.

" پیتێر کووک " وتەبێژی پێنتاگۆن ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند کە ئەم دوو ئەندامە باڵایەی داعش لە مانگی رابردوودا کوژراون.

بە پێی ئەم هەواڵە، ئەرتەش و هێزە خۆبەخشەکانی عێراق پاش سەرکەوتنە دواییەکانی خۆیان، لە حاڵی ئامادەکاری بۆ هێرش بردنەسەر مووسڵ و ئازادکردنی ئەو شارەدان.

News Code 4137

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =