گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی دانوستانی ئەتۆمی

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: گەییشتووینەتە قۆناغی کۆتایی دانوستانەکانی ڤیەنا و ئەگەر ئەمریکا بڕیار بدات، هەر سبەی ڕێککەوتن دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، دوێنێ چوارشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە دانوستانەکانی لە مسکۆ وتی: لە گفتوگۆگەلێک کە لە مسکۆ ئەنجامم دا، پرسی دوو لایەنەمان باس کرد، بەڵام لە پاڵ ئەوە پرسی ئۆکراینا و هەروەها دانوستانەکانی ڤیەنا کە گەییشتووەتە قۆناغە کۆتاییەکانی ، تاوتوێ کرا.

ناوبراو زیادی کرد: بە هەڵە تێگەییشتن لە قسەکانی لاڤرۆف لەلای بیری گشتی بۆ بە بارمتە گرتنی پرسی ئۆکراینا لە دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ ئێمە زۆر گرینگ بوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوونی کردەوە: لایەنی ڕووسی دڵنیای کردنیەوە کە هیچ پێوەندیەک لە نێوان ئەو دوو بابەتە بوونی نییە و هەر کاتێک کە ئێران داواکارییەکانی بێتە دی و بگەینە خاڵی ڕێککەوتن لە کورتترین کاتدا لە ڤیەنا ئامادە دەبین.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها سەبارەت بە دانەوەی قەرزەکانی بریتانیا بە ئێران وتی: قەرزی زیاتر لە 390 ملیۆن پۆندی لە پێش لە سەرکەوتنی شۆڕشەوە بۆ کڕینی ئامێری بەرگری درابوو، داواکاری کرا.

هەروەها وتیشی: هیچ پێوەندییەک لەنێوان وەرگرتنی ئەو بڕە پارە و ئازاد کردنی کەسە سیخوڕەکان بوونی نییە.

News Code 41340

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =