وردەکاری نوێ لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی مووساد لە هەولێر/14 کوژراو و بریندار

هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوەندی زایۆنیستەکان لە هەولێر، لانیکەم سێ کوژراو و حەوت برینداری لێکەوتووەتەوە کە دەستبەجێ بە ئامبولانسی ئاسمانی ئەڵمانی گواستراونەتەوە و لە قەتەر نیشتووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی کردیل بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئەمنیەتییەکان نووسی کە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوەندی مووساد لە هەرێمی کوردستان سێ کوژراو و 11 برینداری بەدواوە بووە کە هەر هەموویان ئیسرائیلی بوون. دوو کەس لە کوژراوەکان ئەفسەری پلە بانی ئیسرائیل دەهاتنە ئەژمار.

ئەو ماڵپەڕە زیادی کرد: ئەو هێرشە ئەبێ وەکوو پەیامێک بۆ وڵاتانی ناوچە ببینرێت لەسەر ئەوەی کە ئێران بوونی کەسە بیانییەکان لە سنوورەکانی خۆی هەڵناکات.

ئەو ئۆپراسیۆنە لە کاتژمێر 1 و 20 خولەکی بەرەبەیانی ئەنجام درا کە بیر هێنانەوە کاتژمێری شەهادەتی سەدار سولەیمانی بە دەستی ئەمریکا و ئیسرائیلە.

کردیل بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان زیادی کرد کە دەستبەجێ دوای هێرشەکە، بە هۆکاری ئەمنیەتی، ئامبۆڵانسێکی ئاسمانی لەشتۆتگارتی ئەڵمانیاوە بەرەو قەتەر بەڕێکەوت. وادیارە ئەمریکییەکان لە فڕۆکەی سی 130 بۆ گواستنەوە تەرمەکان و بریندارەکان کەڵکی وەرگرتووە.

News Code 41324

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =