سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری ئاڵمانیا بۆ بنکه‌ی سه‌ربازی ئینجرلیک

وه‌زیری به‌رگری ئاڵمانیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا قه‌ده‌غه‌ی کردبوو، چووه‌ تورکیا و سه‌ردانی بنکه‌ی سه‌ربازی ئینجرلیکی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ دۆیچوله‌، ئۆرزۆلا فۆن درلاین، وه‌زیری به‌رگری ئاڵمانیا ڕۆژی هه‌ینی له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی ئینجرلیک له‌ تورکیا دیداری کرد، له‌م بنکه‌یه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر سه‌ربازی ئاڵمانی جێگیر کراون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، وه‌زیری به‌رگری ئاڵمانیا بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌ هۆشداری تورکه‌کان بدات سه‌ردانی ۲۵۰ سه‌ربازی ئاڵمانی له‌م بنکه‌ سه‌ربازییه‌دا کرد.

له‌ ڕاستیدا ناکۆکی نێوان تورکیا و ئاڵمانیا له‌و کاته‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵدا که‌ ئاڵمانیا کوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌کانی له‌ ساڵی ۱۹۱۵ به‌ ده‌ستی تورکه‌ عوسمانییه‌کان به‌ فه‌رمی به‌ ژینۆساید ناساند.

هه‌فته‌ی ڕابردوو، مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ سه‌ردانی به‌رپرسانی ئاڵمانی له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجرلیک ئاسانکاری بۆ ناکرێت و ڕێگه‌ی پێنادرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م قسانه‌ وه‌زیری به‌رگری ئاڵمانیا بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌ تورکیا بدات، ڕۆژی هه‌ینی چووه‌ تورکیا و له‌ سه‌ربازه‌ ئاڵمانییه‌کان له‌ بنکه‌ی ئه‌نجه‌رلیک دیداری کرد.

پێشتر به‌رپرسانی ئاڵمانیا هۆشداریان دابوو که‌ شتی وا هه‌رگیز قبووڵ ناکه‌ن و گوێی پێناده‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ زیاتر له‌ ۲۵۰ سه‌ربازی ئاڵمانی له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی ئینجرلیکدا جێگیر کراون تاکوو له‌ دژی داعش یارمه‌تی ئه‌مریکاییه‌کان بده‌ن.

News Code 4132

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =