کارگه‌یه‌کی موزایک و چیمه‌نتۆی سووک له‌ قوروه‌ چێده‌کرێت

هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی پیشه‌ و کانگا چێ کردنی کارگه‌یه‌کی موزایکی شاری و چیمه‌نتۆی سووک له‌ شارۆچکه‌ی پیشه‌یی ئاوه‌نگانی قوروه‌ ده‌ستی به‌ کار کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فه‌رمانداری شاری قوروه‌ ڕایگه‌یاند که‌ به‌ ئاماده‌ بوونی به‌رپرسانی پارێزگای کوردستان و شاری قوروه‌ و به‌ مه‌به‌ستی به‌رگرتن له‌ خاوفرۆشی ماده‌ کانگاییه‌کانی پارێزگای کوردستان، ڕێوڕه‌سمی چێ کردنی کارگه‌یه‌ک بۆ به‌رهه‌م هێنانی موزایکی شاری و چیمه‌نتۆی سووک له‌ شارۆچکه‌ی پیشه‌یی ئاوه‌نگانی قوره‌ ده‌ستی به‌ کار کرد.

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ زه‌وییه‌کی به‌رفراوان به‌ پانتایی ۲۴ هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌ له‌ شارۆچکه‌ی پیشه‌یی ئاوه‌نگان چێ ده‌کرێت. قۆناغی یه‌که‌می ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌ توانی به‌رهه‌م هێنانی زیاتر له‌ ۳۰۰ هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌، کارامه‌یی ڕه‌خساندنی هه‌لی کاری بۆ ۶۵ که‌س هه‌یه‌. 

تێچووی پێویست بۆ دروست کردنی ئه‌م کارگه‌ ۴۴ ملیار تمه‌ن له‌به‌رچاو گیراوه‌ که‌ له‌ قۆناغی یه‌که‌مدا ۱۴ ملیار تمه‌نی بۆ ته‌رخان ده‌کرێت.

فه‌رمانداری قروه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی چێ کردنی ئه‌م کارگه‌یه‌ وتی: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت په‌ره‌ به‌ ئابووری ناخۆیی بده‌ین و به‌رهه‌م هێنان باشترین ڕێگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری خۆڕاگرانه‌ به‌ دی بێت.

شه‌عبان سپێهر له‌ درێژه‌دا وتی: به‌م هۆیه‌وه‌ که‌ ئه‌م کارگه‌یه‌ له‌ سنووره‌کانی عێراق نزیکه‌، به‌ دڵنیایه‌وه‌ داهاتی باشی بۆ پارێزگاکه‌ ده‌بێت.

محه‌مه‌د ده‌ره‌وه‌زمی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی پیشه‌، کانزا و بازه‌رگانی پارێزگای کوردستانیش له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌ خاوفرۆشی کانزاکانی ناوچه‌که‌ بگرین ئه‌م کارگه‌یه‌ چێ ده‌که‌ین، هاوکات ئه‌م کارگه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی ڕه‌خساندنی هه‌لی کار بۆ زۆربه‌ی گه‌نجانی شاره‌که‌.

ئه‌و درێژه‌ی دا: پارێزگای کوردستان به‌ ته‌نیا له‌ شاری قوروه‌ ۲۱ کانزای به‌رد و حه‌وت ملیۆن مه‌تری چوار گۆشه‌ هه‌نبانه‌ی کانگایی هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێویست بوو که‌ وه‌ها کارگه‌یه‌ک له‌م شاره‌دا بکرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ له‌م کارگه‌یه‌دا بڕیار وایه‌ که‌ جۆره‌ها موزایکی شاری بۆ موزایک کاری شه‌قام و جێگه‌ گه‌شتیارییه‌کانی نێو شار و ناو ماڵاکان به‌رهه‌م بێت.

News Code 4130

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =