ئالووده‌یی ژن به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ کوردستان سێ ئەوەندەی پیاوه‌

دەبیری شۆرای هاوئاهەنگیی به‌ره‌نگاریی لەگەڵ مادەهۆشبەرەکانی کوردستان بە ئاماژە به‌وه‌ی کە چوار تا شەش لەسەدی ئالووده‌بووانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ پارێزگای کوردستان ژنن، وتی: لە ساڵەکانی ٨۰ تا ۹۰ ئالووده‌ بوونی ژنان سێ ئەوەندە بووەتەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سەلیم کەریمی رۆژی پێنجشەمە لە سەردانی ئەندامانی شۆرای هاوئاهەنگی به‌ره‌نگاریی لەگەڵ مادەهۆشبەرەکان و نوێنه‌ری ئێن جی ئۆکان لەگەڵ نوێنەری وەلی فەقێ لە کوردستان، وتی:مامناوەندی تەمەنیی ئالووده‌ بوون به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر لە ژنانی کوردستانیدا ۲۱ ساڵ راگەیندراوه‌.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە مادە هۆشبەرەکان لە ریزی چوار قەیرانی سەرەکی دنیایە و به‌ یەکەمین خەساری وڵات ناسێنراوە وتی: هۆکاری لە سەدا پەنجای جیابوونەوەکان ئالووده‌بوونه‌ بە مادەهۆشبەرەکانە.

ناوبراو ئاستی خوێندەواری ئالووده‌ بووانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ پارێزگای سیکل و نەخوێندەواری راگەیاند و ئاماری دەسبەسەرکردنەکانیش نیشانی داوە کە زۆربەی خووگرەکان خاوەن شوغڵی ئازاد، شۆفێر و بێکارن.

کەریمی مامناوەندی تەمەنیی دەسپێکی بەکارهێنانی مادەهۆشبەرەکانی کوردستانی ۲۲ تا ۲۳ ساڵی راگەیاند.

News Code 4129

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =