٥۳٤ میلیۆن دۆلار هه‌نارده‌ی کاڵا له‌ سنووری کرماشانه‌وه‌ بۆ ۲۱ وڵات

لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ۵۳۴ ملیۆن دۆلار شتومەک لە رێگای گومڕۆک و بازاڕچەکانی کرماشانه‌وه‌ هەناردە کراوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، بەرپرسی گشتیی گومڕۆکه‌کانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند: زیاتر لە ٥۳٤ ملیۆن دۆلار شتومەک لە جۆزەردانی ئەمساڵدا لە رێگای گومڕۆک و بازاڕچە سنووریەکانی پارێزگای کرماشانەوە هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە.

خەلیل حەیدەری ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی کرد: لە سێ مانگی ئەمساڵدا ٥۳٤ ملیۆن و ۱۳٨ هەزار و ٨۷۳ دۆلار شتومەک بە کێشی یەک ملیۆن و ٤۹۰ هەزار و ٨۷۹ تۆن لە گومڕۆک و بازاڕچە سنووریەکانی پارێزگای کرماشانەوە رەوانەی دەرەوەی وڵات کراوە.

بەرپرسی گشتیی گومڕۆکی پارێزگای کرماشان وتیشی: زۆرترین شتومەکە هەناردەییەکان کوودی ئوورە، چیمەنتۆ، تەماتە، ماس، پێداویستیە ته‌ندروستییه‌کان، کیسەی خوێن، به‌فره‌ شیر، دۆشاوی تەماتە و موبه‌ڕیده‌ی ئاو (فێنک که‌ره‌وه‌) بووه‌.

زیادیشی کرد: زۆرترین شتومەکەکانی سەرەوە بۆ وڵاتی عێراق هەناردە کراوە.

ناوبراو رایگەیاندووە که‌ لە سێ مانگی یه‌که‌می ساڵی ۱۳۹٥دا لە رێگای گومڕۆکی پارێزگای کرماشانەوە، بۆ ۲۱ وڵات شتومەک هەناردە کراوە.

News Code 4128

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =