هه‌ڕه‌شه‌ی ڕێبه‌ری ئەلقاعیدە لە ئەمریکا

ڕێبه‌ری رێکخراوی ئەلقاعیدە، هۆشداریی توندی به‌ ئەمریکا دا له‌باره‌ی دەرەنجامە قورسەکانی لەسێدارەدانی بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنی بۆمبدانه‌ری له‌ کێبڕکێیەکانی ڕاکردنی ماراتۆن لە ویلایه‌تی بۆستۆنی ئەم وڵاتە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، گرته‌یه‌کی ده‌نگی له‌ تۆره‌ ئینتێرنێتیه‌کاندا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ که‌ تێدا ئه‌یمن زه‌واهری هۆشداریی به‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکادا ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ له‌ سداه‌دانی جه‌وهه‌ر ساریناف ئه‌نجامده‌ری بۆمبدانه‌رییه‌که‌ی پێشبڕکێ ڕاکردنی ماراتون له‌ ویلایه‌تی بۆستۆن.

 دادوەرە ئەمریکییەکان مانگی جوونی رابردوو حوکمی لەسێدارەدانی "سارنایف"یان پاش پشتڕاست بوونه‌وه‌ی بەشداری کردنی لە رووداوی بۆمبدانه‌ری ساڵی ۲۰۱۳ ی شاری بۆستۆن کە تێیدا سێ کوژراو و زیاتر لە ۲٦۰کەس بریندار بوون، ده‌رکرد.

لە تەقینەوەکانی ۱٥ی ئاپی ساڵی ۲۰۱۳ لە شاری بۆستۆنی ئەمریکا کە لە کاتی بەڕێوەچوونی کێبڕکێیەکانی ڕاکردنی ماراتۆن رووی دا، سێ کەس کوژران و ۲٦۰ کەس بریندار بوون و لە هەمان کاتدا، " تەیموور لەنگ سارنایف " یەکێ لە گومانلێکراوەکانیش کوژرا و  " جەوهەر سارنایف " برا نۆزدە ساڵانەکەی ـ کە هەر دوویان بە رەچەڵەک چیچانین  دەسبەسەر کرا و ئێستا حوکمی لەسێدارەدانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌.

News Code 4126

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =