هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا له‌ سووریا شکستی هێناوه‌

وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ڕاوه‌ستانی تیرۆر له‌ سووریا شکستی هێناوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا توده‌ی، ئیگۆر کۆناشینکۆف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕۆژی هه‌ینی وتی که‌ شکاندنی ئاگربڕ له‌ سووریا له‌و ناوچانه‌دا ڕووده‌دات که‌ گرووپه‌ دژبه‌ره‌کان له‌ ژێر پشتیوانی ئه‌مریکا چالاکی ده‌که‌ن.

کۆناشینکۆف رایگه‌یاند که‌ پێشێل کردنی ئاگربڕ ڕاست له‌ ناوچانه‌دا ڕووده‌دا که‌ فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا به‌ هۆی داواکاری هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا، له‌و شوێنانه‌دا هه‌ڵنافڕن؛ ئه‌گه‌رچی ئێمه‌ هۆکاری زۆر ڕوونمان خسته‌ به‌رده‌ست که‌ ئه‌م گرووپانه‌ له‌و ناوچانه‌دا دژبه‌ر نین، به‌ڵکوو گرووپی تیرۆریستی بیانین که‌ هاتوونه‌ته‌ سووریا.

شایانی باسه‌ که‌ پێشتر ئه‌شتۆن کارته‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندبوو که‌ ڕووسیا بۆچوونی هه‌ڵه‌ی له‌ سووریادا هه‌یه‌ و ئه‌م وڵاته‌ پاگه‌نده‌ ده‌کات که‌ شه‌ڕ له‌گه‌ل گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌کات و یارمه‌تی پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵات له‌ سووریا ده‌دات، به‌ڵام هیچکام له‌م دوو کاره‌ ئه‌نجام نادات.

News Code 4122

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =