ته‌ندروستی مامۆستا شه‌جه‌ریان ڕوو له‌ باش بوونه‌

کوڕی مامۆستای ئاوازی ئێرانی له‌ كۆتایی هاتنی قۆناغی یەكەمی چارەسەری محەممەد ڕەزا شەجەریان، مامۆستای ئاوازی ئێرانی هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هومایون شه‌جه‌ریان، کوڕی مامۆستای ئاوازی ئێرانی له‌ كۆتایی هاتنی قۆناغی یەكەمی چارەسەری محەممەد ڕەزا شەجەریان هه‌واڵی دا.

هونەرمەند و كوڕی محەممەد ڕەزا شەجەریان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام نووسیویه‌تی، بەهۆی پەیامە بەردەوامەكان‌ و نیگەرانییەكانی ئێوەی بەڕێز سەبارەت بە دوایین ڕەوشی تەندروستی هونەرمەندی خۆشەویستی خۆتان محەممەد ڕەزا شەجەریان، بە ئێوەی ئازیز ڕادەگەیه‌نم كە پاش پێنج مانگ مانەوەی شه‌جه‌ریان لە ئەمریكا، یەكەم قۆناغی چارەسەری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ خۆشه‌ویسته‌ كۆتایی هاتووە.

هومایون ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە ئێستادا بەهۆی شێوازی وەرگرتنی چارەسەرەوە شه‌جه‌ریان جەستەی لاواز بووەو بەرەو قۆناغی دووەمی چارەسەری دەڕوات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هیوامان بە خودای گەورە و نزا و پاڕانەوەی ئێوەی ئازیز هەیە، تاكوو خێراتر ئەم قۆناغەش تێپەڕ بكات‌ و بە عەشقی ئەوینداران‌ و لایەنگرانی، درێژە بە پرۆسەی چارەسەری بدات.

هونەرمەندی ئێرانی شەجەریان ماوەیەك لەمەوپێش تووشی نەخۆشییەكی كوشندە بووە بۆ ئەو مەبەستە لە وڵاتی ئەمریكا چارەسەر وەردەگرێت‌ و توانای گۆرانی وتنی نەماوە.

شه‌جه‌ریان چه‌ند ساڵ پێش ئێستا، بۆ یه‌که‌مین جار ئاوازێکی ناوداری مامۆستای گه‌وره‌ی کورد سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر کوردستانی خوێند و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ لاینگرێکی زۆری له‌ نێو کورد-دا هه‌یه‌.

News Code 4121

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =