بە هۆی سیاسەتی هەڵەی AKP تورکیا کەوتە بەر هێرشی تیرۆریستی

فەرماندەی پێشووی هێزە سەربازییەکانی تورکیا هۆکاری پەلاماردانی تیرۆریستی بۆ سەر تورکیای گەڕاندەوە بۆ سیاسەتی هەڵەی دەرەکی ئەنقەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلکر باشبووغ، فەرماندەی پێشووی هێزە سەربازییەکانی تورکیا، لە دیمانە لەگەڵ رۆژنامەی  " سووزجۆ"، رەخنەی لە سیاسەتی دەرەکی ئەم وڵاتە لە رۆژهەڵاتی ناڤین گرت.

ئیلکر باشبووغ رایگەیاند: بە هۆی هەڵە سیاسییەکانی حزبی دەسەڵاتداری تورکیا لە عێراق و سووریا، وڵات کەوتە بەر پەلاماری تێرۆریستیەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە گرینگ بوونی پاراستنی دەسەڵات و یەکپارچەیی وڵاتی سووریا، زیادی کرد: هەر شێوە خەسار بە دەوڵەتێک کە توانای بەڕێوەبردنی سووریای هەیە، هەڕەشەیێکی گەورەیە بۆ سەر تورکیا وەکوو وڵاتێکی دراوسێ.

ئیلکێر باشبووغ، لە بەشێکی تری وتەکانیدا لایەنگری لە گرووپی ناوسراو بە ئەرتەشی ئازادی سووریای بە هەڵەیێکی گەورە زانی.

News Code 4120

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =