پیشانگای مەرگی ژیان لە سنە کرایەوە

پیشانگایەکی وێنە لە ژێر ناوی مەرگی ژیان لە نیگارخانەی ئیرشادی سنە کرایەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پیشانگایەکی وێنە لە ژێر ناوی مەرگی ژیان بە هاوکاری هاوبەشی سینا حەسەن زادە و فەرهاد سەنەندەجی لە وێنەگرە لاوەکانی کوردستان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە شەشەمی پووشپەڕەوە لە نیگارخانەی ئیرشادی سنە کرایەوە.

ئەم وێنەگەلە وەک یەکەم کاری پیشانگایی ئەم دوو وێنەگرە لاوەی پارێزگا خراوەتە بەرچاوی هۆگرانەوە و تێیدا لە ۲۰ تابلۆی وێنە کەڵک گیراوە.

بە وتەی سینا حەسەن زادە، زۆربەی وێنەکانی ئەم پیشانگایە چەمکی و ئینتیزاعیە و ئامانجی سەرەکیشی کەڵک وەرگرتن لە زمانی نوێیە بۆ وریاکردنەوە و ئامانەتی دان سەبارەت بە قەیرانی خووگریە.

ناوبراو رایگەیاند: پێویستە کە هونەرمەندەکان لە سەر پرسی جیهانیی خووگری هەبوونی جدییان هەبێ و لە هونەری خۆیان بۆ ئاگا کردنەوەی خەڵک وەربگرن.

هۆگران دەتوانن تا پاش نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەمە سەردانی ئەم پیشانگایە بکەن.

News Code 4117

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =