بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی حەمە ساڵح لە پەیامێکى ڤیدیۆیدا رایگەیاند"كۆمپانیای لۆكس كە كوالێتی كۆنترۆڵی مەرزی پەروێزخانی لایە و خاوەندارێتییەكەی كوڕێكە لە كۆمپانیای وشەوە نزیكە و ئێستایش لە گۆڕانەوە نزیكە، بۆ ئەوەی مۆڵەتەكەی بۆ نوێ بكەنەوە، 10%ی پشكی كۆمپانیاكە دەدات بە وەزیری پێشووی دارایی (ئەوكەسەی لەسەر پشكی گۆڕان بوو بە وەزیری درایی و دواتر لە گۆڕان دووركەوتەوە".
دەشڵێت: تەنها مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو بڕی ئەو 10% یە زیاتر لە 48 ملیۆن دینار بووە و ئەم پشک و پشكێنە تەنها بۆ ئەوێ نییە، بەڵكو ئەو خاڵە سنورییانەی كوالێتی كۆنترۆڵی هی كۆمپانیای لۆكسە 9%ی پشتە و 25%ی كێلێ دەردرێت بەو كەسە.
عەلی حەمە ساڵح داوای لێبوردن لە دەنگدەرەکانى دەکات و دەڵێت"خەڵك دەنگی پێنەدین ئەمە ئەنجامەكەی بێت، بۆیە داوای لێبوردن دەكەم ڕێگای من و ئەمانە جیاوازە و زۆر ڕێگەم لێگرتن بۆئەوەی ئەوە سەرنەگرێت، بەڵام نەمتوانی".
Your Comment