سەرۆک کۆماری ئێران تارانی بەرەو دەوحەی قەتەر بەجێهێشت

سەرۆک کۆماری ئێران بەیانی ئەمڕۆ بۆ سەفەرێکی دوو رۆژە و لە سەر بانگهێشتی فەرمی تەمیم بن ئەحمەد ئال سانی تارانی بەجێهێشت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەییسی لە سەر بانگهێشتی فەرمی تەمیم بن ئەحمەد ئال سانی بۆ دەوحە سەفەری کرد.

وتووێژ لە گەڵ تەمیم بن ئەحمەد پاشای قەتەر، دانوستانی شاندی باڵای دوو وڵات و واژۆی چەند رێککەوتننامە لە بەرنامەکانی رۆژی یەکەمی سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ قەتەرە.

لە رۆژی دووهەمیشدا سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەی وڵاتانی هەناردەکاری گاز بەشداری دەکات و لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوەش لە گەڵ چەند کەس دیدار و وتووێژیان هەیە.

News Code 41122

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha