پڕۆژەی پاڵاوگه‌ی زێرابی دیوانده‌ره‌ هاتە قۆناغی جێبەجێ کردن

کاری دروست کردنی پاڵاوگه‌ی زێرابی دیوانده‌ره‌، به‌ ئاماده‌ بوونی جێگری ئاوەدانکاری پارێزگای کوردستان ده‌ستی پێکرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاری دروست کردنی پاڵاوگه‌ی زێرابی دیوانده‌ره‌، به‌ ئاماده‌ بوونی ئه‌میر قادری، جێگری ئاوەدان کاری پارێزگای کوردستان و به‌رپرسانی شاره‌که‌ ده‌ستی پێکرد.

ئه‌میر قادری له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: ئه‌مه‌ کارێکی یه‌کجار پیرۆزه‌ چون به‌ڕاستی شاری دیوانده‌ره‌ به‌و ئاسته‌ گه‌یشتووه‌ که‌ پێویستی به‌ وه‌ها پاڵاوگه‌یه‌ک هه‌یه‌. ئاستی زێرابی دیوانده‌ره‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆر بووه‌ که‌ بۆنه‌که‌ی له‌ هاویندا به‌ته‌واوی خه‌ڵکی شاره‌که‌ ئازار ده‌دات.

ئه‌و هیوای خواست که‌ کاری دروست کردنی پاڵاوگه‌ی زێرابه‌کانی دیوانده‌ره‌ له‌ کاتی خۆیدا ته‌واو ببێت و جه‌ختی کرد: ئێمه‌ کاری زۆر باشمان له‌م چه‌ند ساڵه‌دا کردووه‌ و ئێسته‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌رچی زووتره‌ کاری گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی سیازاخ بۆ شاری بیجاڕ  جێبه‌جێ بکرێت.

شایانی باسه‌ که‌ بڕیار وایه‌ پاڵاوگه‌ی زێرابه‌کانی شاری دیوانده‌ره‌ له‌ ۲ ساڵ و له‌ زه‌وییه‌کی ۴ دۆنمیدا دروست بکرێت که‌ پێشبینی کراوه‌ بۆ ۶۳ هه‌زار که‌س کار بکات و زێرابی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ دانیشتوانی شاری دیوانده‌ره‌ خاوێن بکاته‌وه‌.

شاری دیوانده‌ره‌ ده‌کوێته‌ باکووری شاری سنه‌ و ساڵانێکی زۆره‌ که‌ به‌ هۆی نه‌بوونی پاڵاوگه‌ی زێرابه‌وه‌ له‌ بۆنی زێرابه‌کان ڕه‌نج ده‌بات.

له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه‌ و دیوانده‌ره‌ و کامیارانیش ئاماده‌ بوو.

News Code 4112

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =