داعش ئێمەی گەمارۆ داوە/ ناتوانین زیندانی نوێ ساز کەین

فەرماندەی کوردی هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا وێڕای هۆشدار سەبارەت بە زۆربوونەوەی چالاکییەکانی داعش، وتی: داعش ئێمەی گەمارۆ داوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانی وێڕای ئاماژە بە هێرشی ئەم دواییانەی داعش بۆ زیندانی حەسەکە، وتی: داعش ئێمەی گەمارۆ داوە. ئەو هۆشداری دا گەر لە گەڵ ئەم گرووپە بەرەنگاری نەکەین چالاکییەکانیان بەربڵاوتر دەبێتەوە.

فەرماندەی هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا لە هەوڵی داعش بۆ هێرش کردن بۆ سەر زیندانەکانی دیکە هەواڵی دا و وتی: ئەم هەوڵانە پووچەڵ کراوەتەوە.

ئەو وتیشی: کوژرانی قورەیشی بە واتای ڕووخانی داعش نییە. هەم کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەم هێزەکانی ژێردەستی ئەو سەبارەت بە کردەوەکانی داعش کەمتەرخەمییان کردووە.

مەزڵۆم کۆبانی لە نائارامی نێو زیندانەکان هەواڵی دا و ڕایگەیاند: دایرەی خۆسەری باکووری سووریا دارایی پێویست بۆ ساز کردنی زیندانی نوێی نییە.

News Code 41040

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =