ڕێکنەکەوتن لە سەر پۆستە تایبەتەکان بە کورد نائارامی لە هەرێمی کوردستانی بەدواوە دەبێت

ئەدهەم بارزانی لە کەسایەتییە بەرچاوەکانی بنەماڵەی بارزانی  داکۆکی کرد: دووبەرەکی لە دۆخی سیاسی کوردەکان سەبارەت بە پۆستەکانی بەرپرسیاریەتی باڵای عێراق هەڕەشەیەک بۆ هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ناس نیوز، ئەدهەم بارزانی لە بڵاوکراوەیەکدا وێڕای ئاماژە بە دووبەرەکییەکان بۆ پۆستە هەستیارەکانی پێوەندیدار بە کوردەکانەوە، ڕایگەیاند: ئاڵۆزی و نائارامییەکی مەترسیدار چاوەڕێی هەموو کوردەکانە.

ئەندامی باڵای پێشووی پارتی دیموکرات داوای لە هەموو ڕەوت و پارتە کوردەکان کرد بە مەبەستی بەرگری لە ژیانی شارۆمەندە کوردەکان و داخوازییەکانیان، لە چوارچێوەی هاوپەیمانییکی پتەو لە دەوری یەک کۆ ببنەوە.

News Code 40966

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha