بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، سەرچاوەیەکی سیاسی عێراق ئاماژەی دایە سەر درێژەی گفتوگۆی نێوان ڕێبەرانی سیاسی عێراق.
ئەو سەرچاوە سیاسییە ڕایگەیاند: ئەو کۆبوونەوە گرینگە کە وا پێش بینی کراوە بەم زووانە بەڕێوە بچێت لەنێوان نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان و حەسەن عەزاری سەرۆکی فراسکیۆنی سەدر لەگەڵ هادی عامری لە بەغدا بەڕێوە دەچێت.
سەرچاوە عێراقییەکە جەختی کرد: ئەو کۆبوونەوە ئەمڕۆ هەینی یان سبەینێ شەممە بەڕێوە دەچێت.
ئەو سەرچاوە بە ئاماژە بە تەوەرەکانی ئەو کۆبوونەوە جەختی کرد: لە ئەو کۆبوونەوە پرسی پێکهێنانی حکومەت و گەڵاڵەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.
شیاوی باسە کە چەند ڕۆژ لەمەوپێشیش کۆبوونەوەیەک لە حەنانەی نەجەف بەرێوە چووبوو.
بۆچوونی ئێوە