بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەمار ئەسەد لەم بارەوە وتی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پێک هێنانی گۆڕان لە ناوچە ڕۆڵێکی گرینگی بووە. شۆڕشی ئیسلامی هاوسەنگییەکانی ناوچەی گۆڕی و یەکێک لە گرینگترین کردەوەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران زیندوو کردنەوەی پرسی فەلەستین بوو.
ئەو وتیشی: لە حاڵێکدا کە رژیمی زایۆنی و ئەمریکا بۆ لەبیرکردنی پرسی فەلەستین هەوڵیان دەدا، شۆڕشی ئیسلامی جارێکی دیکە ئەم پرسەی بوژاندەوە بۆ ئەوەی پرۆژەی ئەمریکیی- زایۆنیستی ببەزێنێت.
ئەسەد راشیگەیاند: پرسی فەلەستین بە یارمەتی شۆڕشی ئیسلامییەوە بووە پرسێکی جیهانی. کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەنای وڵاتانی دیکەی ناوچە لەم بوارەدا رۆڵی گێڕا و پشتیوانی لە فەلەستین کرد.
ناوبراو داکۆکی کردە سەر کاریگەری ئەم شۆڕشە لە سەر لاوانی ئێران و وتیشی: ئەم شۆڕشە بووە هۆی ئەوەی لاوانی ئێرانی لە گەڵ پرۆژە نەیارانەکانی ئەمریکا رووبەڕوو ببنەوە. بیروبڕواکانی ئیمام خومەینی بووە هۆی ئەوەی لاوانی ئێرانی لە ماوەیەکی کورتدا پێشکەوتنێکی باش بۆ خۆیان بەدی بێنن.
ئەم نوێنەرەی پارلەمانی سووریا وتیشی: ئێمە پێمان وایە پێوەندییەکی پتەو لە نێوان شۆڕشی ئیسلامی و بەرەی بەرخۆدان لە عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن هەیە کە ئەمریکا و رۆژاوا لێ دەترسن. ئێران بەرەی بەرخۆدان ڕێبەرایەتی دەکات کە بەزاندنی داعش یەکێک لە دەستکەوتە گرینگەکانییەتی.
بۆچوونی ئێوە