خۆپیشاندانی ناڕەزایی عێراقییەکان دژی هۆشیار زێباری

ژمارەیەک لە خەڵکی عێراق لە ناڕەزایی بە بەربژێری هوشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری، لە بەغدا خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فورات نیوز، ژمارەیەک لە خەڵکی عێراق بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان بە کاندید بوونی هوشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆ کۆماری عێراق، لە بەغدا خۆپیشاندانی ناڕەزاییان بەڕێوە برد.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە خۆپیشاندەران بە وتنەوەی هەندێ دروشم، داوای کشانەوەی زێباری لە پۆستی سەرۆک کۆمارییان کرد و داکۆکیان کرد زێباری بە هۆی ئەوەی دۆسیەی گەندەڵی هەیە، شیاوی سەرۆک کۆماری نییە.

ماوەیەک لەمەوپێش شاندی سەرۆکایەتی پارلەمان، ١٨ی ڕێبەندانی وەکوو رۆژی دیاریکردنی سەرۆک کۆمار ڕاگەیاند ئەمە لە حاڵێک دایە کە پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی هێشتا لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماری پێکەوە ڕێک نەکەوتوون.

هوشیار زێباری لە حاڵێکدا وەکوو بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوە کە پێشتر بە هۆی دۆسیەی گەندەڵی لە پۆستی وەزارەتی دارایی دەرکرا.

News Code 40907

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha