بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلعەهد نیوزی عێراق، شێخ قەیس خەزعەلی لەم بارەوە وتی: میلەتەکانی عێراق و ناوچە پاش سەرکەوتن بە سەر گرووپی داعش، لە ئاسایشدا دەژین. عێراق و حەشدی شەعبی پاش شەهادەتی ئەبوو مەهدی موهەندس گۆڕاوە و ئێمە دەبێ درێژەدەری ڕێگای ئەو فەرماندە سەربەرزانە بین.
ئەو وتیشی: شاندی هاوئاهەنگی شێعە لە مەترسی گەڵاڵەیەک کە لە دەرەوەی عێراق هەوڵی بۆ ئەدرێت، ئاگادارە. گەڵاڵە و پیلانێک کە بەریتانیا بەرنامەی بۆ دادەڕێژێت. هەمووان ئاگاداری ڕۆڵی ڕووخێنەری ئەمارات لە ناوچە و بە تایبەت عێراقن. شاندی هاوئاهەنگی تەنانەت گەر لە فراکسیۆنی زۆرینەشدا بێت، یەک لایەنە هیچ کارێک ناکات چونکوو ئاگاداری مەترسی پیلانی بیانی دژی عێراقن.
ناوبراو وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق هیچ پێوەندییەکیان بە هێرشەکانی ئەم دواییانەی ناوچەی سەوزی بەغداوە نییە، دەریخست: یەکێک لە لایەنە سیاسییەکان کە لە دەوڵەتی نوێشدا بەرپرسە، نەوت دەفرۆشێتە ڕژیمی زایۆنی.
بۆچوونی ئێوە