بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی فورات نیوز، ساڵح ئەلتەمیمی هەندێ باس و بابەتی سەبارەت بە ڕووداوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییانەی عێراق دەربڕی.
ئەو وتی: ئەمریکا پشتیوانی ڕووداوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییانە لە عێراقە. شەهادەتی ١١ سەربازی عێراقی یەکێک لەو ڕووداوانە بوو کە ئەمریکییەکان تێیدا ڕۆڵیان گێڕاوە.
هەروەها ڕاشیگەیاند: ئەمریکییەکان بە چالاک کردنەوەی هێزە شاراوەکانی داعش لە عێراق بۆ پێک هێنانی نائارامی لە عێراق هەوڵ ئەدەن. مەبەستی سەرەکی ئەوان پەژیوان کردنەوەی عێراق لە دەرکردنی سەربازانی ئەمریکییە.
ناوبراو داکۆکی کرد: باس کردن لە چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان تەنیا گومانە ئەوان هێشتا لە خاکی عێراق دان و تەنانەت جیهازاتی پێشکەوتووشیان لە بەردەست دایە.
بۆچوونی ئێوە