هەموو رێگاکانی کوردستان بە بۆنەی بارینی بەفر و کڕێوە داخراون

سەرۆکی پۆلیسی ڕێگای کوردستان وتی: هەموو ڕێگا سەرەکیەکان و دیکەی ڕێگاکانی کوردستان بە هۆی بارینی بەفر داخراون و هاتووچۆ ناکرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ عیسا گەوهەری لەم بارەوە وتی: شەپۆلی نوێی بارین دوێنێ شەو دەستی پێ کردووە و ئێستا زۆربەی ناوچەکان تووشی دژواریی ئەم دۆخە هاتوون.

ئەو وتیشی: بە هۆی ئەوەی پێشتریش ڕێگاکانی کوردستان بەفر دایگرتبوو و ئێستاش کڕیوەیە، هاتوچۆ مومکین نییە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: داوا لە خەڵک دەکەین بە هۆی ئەم دۆخە سەفەر نەکەن و خۆیان تووشی دژواری ڕێگاکان نەکەن.

News Code 40777

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =