باڵوێزی هێندستان سه‌فه‌ری کوردستان ده‌کات/سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ ته‌کنۆلۆژیای ئینترنتی

باڵوێزی هێندستان له‌ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ئاماده‌یی خۆی بۆ سه‌فه‌ر به‌ پارێزگای کوردستان هه‌واڵی دا و وتی: له‌م سه‌فه‌ره‌دا هاوکات له‌گه‌ڵ ئاشنا بوون له‌گه‌ڵ ده‌فرایه‌تییه‌کانی پارێزگاکه‌، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کورد دیدار ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رۆک و جێگری ژووری بازه‌رگانی سنه‌ له‌گه‌ڵ باڵوێزی هێندستان له‌ ئێران دیداریان کرد و به‌ستێنه‌کانی هاوکاری نێوان هه‌ر دوو لایان تاوتوێ کرد.

له‌م دیداره‌دا باڵوێزی هێندستان هاوکات له‌گه‌ڵ پێشوازی کردن له‌ به‌رپرسانی ژووری بازه‌رگانی پارێزگای کوردستان وتی: له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا سه‌فه‌ری کوردستان ده‌که‌م.

سه‌ید که‌ماڵ حسه‌ینی هاوکات له‌گه‌ڵ ناساندنی توانه‌کانی پارێزگای کوردستان وتی: به‌ پێی ئه‌وه‌ی ئێران له‌ دوای به‌رجامه‌وه‌ کار بۆ په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ده‌کات، به‌رپرسانی پارێزگای کوردستانیش ئاماده‌ن تاکوو له‌ بواره‌ جیاوازه‌کان په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندی نێوان هێندسان  و پارێزگای کوردستان بده‌ن.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: ئه‌م پارێزگایه‌ له‌ بواری کشت و کاڵی و کانزاکان و گه‌شتیاری هه‌لی زۆر باشی بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری هه‌یه‌.

له‌ درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌ محه‌مه‌د عه‌بده‌ ئه‌بته‌حی، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژیای ئینترنتی ئێران وتی: پارێزگای کوردستان زیاتر له‌ ۱۲ هه‌زار خوێندکاری زانکۆی هه‌یه‌ و به‌ نیسبه‌ت هێندستانیشه‌وه‌ مووچه‌یه‌کی که‌متریش وه‌رده‌گرن و ئه‌مه‌ش هه‌ڵیکی باشه‌ تاکوو ئه‌م وڵاته‌ له‌م پارێزگایه‌دا سه‌رمایه‌دانه‌ری بکات.

ئه‌بته‌حی له‌ درێژه‌دا وتی: دانوستانی باش له‌گه‌ڵ کۆمپانیا هێندییه‌کان ئه‌نجام بووه‌ و ژووری بازه‌رگانیش له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ تاکوو ڕێژه‌یه‌کی زیاتر کۆمپانیای هێندی له‌ ئێراندا ئیش بکه‌ن.

حامید ڕه‌نجبه‌ر، جێگری ژووی بازه‌رگانی سنه‌ له‌ میانه‌ی ئه‌م دیداره‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ پارێزگای کوردستان سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتی عێراقدا زۆره‌ و هێندستان ده‌توانێت له‌م ده‌رفه‌ته‌ باشترین که‌ڵک بۆ ترانزیتی که‌ل و په‌له‌کانی خۆی ببات.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کرد: به‌ زوویش ناوچه‌ی ئازادی بانه‌-مه‌ریوان ده‌کوێته‌ ڕێ و له‌م سنووره‌وه‌ هێندستان به‌ ئاسانی ده‌توانێت ده‌ستی به‌ بازاڕه‌کانی عێراق، سووریا و تورکیا بگات. 

باڵوێزی هێندستان به‌ ئاماژه‌ به‌ ئه‌زموونی سه‌رکه‌وتووی هێندستان له‌ ته‌کنۆلۆژیای ئینترنتیدا، وتی: ئێمه‌ له‌ ئاماده‌ بوون و سه‌رمایه‌دانه‌ری کۆمپانیا هێندییه‌کان له‌ پارێزگای کوردستان پشتیوانی ده‌که‌ین و به‌ستێنه‌کانیش بۆ ئاماده‌ بوونی شاره‌زا هێندییه‌کان ئاماده‌یه‌.

باڵوێزی هێندستان له‌ کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ قبووڵ کردنی بانگهێشتی سه‌رۆکی ژووی بازه‌رگانی سنه‌ بۆ سه‌فه‌ر به‌ کوردستان، ڕایگه‌یاند: به‌ زوویی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌م و ده‌مه‌وێت له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌فرایه‌تییه‌کانی پارێزگاکه‌ ببینم و له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هاوکاری نێوان هێندستان و پارێزگاکه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کورد گفتوگۆ بکه‌م.

News Code 4073

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =